هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى به‌رزیی پرده‌كانى شه‌قامى 120 مه‌ترى بڵاو كرده‌وه‌ و رایدەگەیەنێت" كەم و كوڕی لە پردی شەقامی نێوان كەركوك و موسڵ هەیە".

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" لەچەند رۆژی رابردوودا گرتە ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە كەشوێنەكە ژێر پردی 120مەتری هەولێرە و ئەو بەشەیە كە دەكەوێتە نیوان شەقامی كەركوك-موسڵ، كە تێیدا هاووڵاتییەك پێوانەی دەكات و وەك دەردەكەوێت 4م و 17 سم-ە، ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ستانداری ژێر پردەكانی دەبێت پردی شەقامی 120 مەتری 5 م بێت". 

راشیگەیاندووە" لە بە دواداچوونماندا بۆ بابەتەكە دەركەوت ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت راستە و ئەو كەموكوڕیەكە لە ئەستۆی ئەو كۆمپانیا توركییەیە كەبەبێ تەواو كردن پڕۆژەكەی جێی هێشتووە و دواتر كۆمپانیای هێمن گروپ كارەكانی تەواو كرد، ئەوانیش لەكاتی دانانی هێماكانی هاتووچۆدا بەهەمان ستانداردی خۆیان دایان ناوە كە 5م بێ ئەوەی بیپێونەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا ئەو هەڵەیە لە لایەن هێمن گروپەوە چاككراوەتەوە و دەستخۆشی لەو هاووڵاتییە دڵسۆزەش دەكات كە بەر لەكەوتنەوەی كارەساتێك هەموانی لەو هەڵەیە ئاگادار كردوەتەوە.



PM:01:10:28/12/2020