قوباد تاڵه‌بانی: پابەند دەبین بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی چ لە بواری نەوت و چ لە بواری داهاتی غەیرە نەوتییدا بێت". 

 

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوای چوونی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار كاتژمێردا هه‌مو ورده‌كاری رێڕه‌‌وی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیمان بۆ په‌رله‌مانتارانی كوردستان ڕونكرده‌وه‌ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان دایه‌وه‌".

 

راشیگه‌یاند" جه‌ختمانكرده‌وه‌ به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی  2021 رێككه‌وتوین، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی چ له‌ بواری نه‌وت و چ له‌ بواری داهاتی غه‌یره‌ نه‌وتییدا".

 


PM:06:17:28/12/2020