کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم راگەیەندرا

پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات کە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

 
 


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی پێیڕاگەیاندووە له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووهەمی ٢٠٢١ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كەن.

 


دوو رۆژ لەمەوبەر، وه‌زاره‌تی دارایی داوای له‌گه‌نجینه‌كان کردبوو لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٠ و مانگی یه‌ك-ی ٢٠٢١ ئاماده‌ بكه‌ن، ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم جگە لەوەی ئەمساڵ مووچەی پێنج مانگی خەرجنەکردو پێدانیشی لەگەڵ حکومەتی بەغدا رێککردەوە، تا ئێستا تەنها مووچەی تشرینی یەکەمی دابەشکراوەو، هەردوو مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمیش چارەنووسیان نادیارە.

 


PM:10:29:28/12/2020