دابەشکردنی مووچە دوا ناکەوێت

ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە مانگەكانی داهاتووشدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت. 

 


حەسەن نازم، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند " ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران".

 


وتەبێژەکە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە لەساڵی داهاتوودا وتی" لە مانگەكانی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت". 

 


حەسەن نازم جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، كە وەفدی هەرێم بەیاسای قەرز رازی بوون و،  گفتوگۆكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بەردەوامەو وەفدی هەرێمی كوردستان بەیاسای قەرز رازی بوون.

 


AM:09:36:29/12/2020