گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە قوتابخانەیەکی نموونەیی لە هەڵەبجە دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵبجە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنەری ناسراو ئاسۆ بامۆکی، بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی کە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستکرابوو، بەخشیە وەزارەتی پەروەردە تا بچێتە ریزی ئەو قوتابخانانەی ترەوە کە لەو پارێزگا نوێیەدا خوێندکاران تیایدا دەخوێنن.

 

ئەو قوتابخانەیە لە رووبەری ٣ هەزارو ٥٠٠ مەتردا لە ماوەی ساڵێکدا دروستکراوەو بڕی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری تێچووەو لە ١٢ پۆل پێکدێت و بەشێوەیەکی زۆر مۆدێرن دروستکراوەو بە گۆڕەپانی وەرزش و باخچەی پێویستەوە رازێندراوەتەوە.

 



PM:09:55:29/12/2020