پێشمەرگە گەیشتە دووزخورماتوو
سلێمان بەگ داعشی لێیە

هێزی پێشمەرگەی كوردستان چوونە ناو قەزای دووزخورماتوو لەهەمانكاتدا ناوچەی سلێمان بەگ لەلایەن هێزەكانی داعش كۆنترۆڵ كراوە.

لەپاش هێرشەكانی ئەمرۆی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە كەركوك، بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ چووه‌ ناو قه‌زای دوزخورماتوو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كه‌ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ته‌ ناو قه‌زای دوزخورماتوو تا هاوڵاتیان لە مەترسی چەكدارەكانی داعش بپارێزن.

ئەمەش لەكاتێكدای بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا ناحیەی سلێمان بەگ لەلایەن چەكدارەكانی داعش كۆنترۆڵ كراوە.



PM:09:29:10/06/2014