لەسەر ڤیدیۆیەکی جیهان هاشم قائیمقامیەتی هەولێر روونکردنەوە دەدات

جیهان هاشم لە  ڤییۆیەکەدا باس لە کردنەوەی ئارایشتگایەکی سزادراو دەکات لە هەولێر، قائیمقامیەتی هەولێر روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو زانیاریانە ناڕاستن و ئەو ئارایشتگایە سزا دراوە.


لەو روونکردنەوەیەدا قائیمقامیەتی هەولێر دەڵێت " بە پێویستمانزانی ڕوونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ھەندێک کەس و پەیجی سۆشیال میدیا، کە ھەواڵی بێ بنەماو دوور لەڕاستی و چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە ، لەبارەی داخستنی سەنتەری تەجمیل و صالۆن beauty box (KA) لەشاری ھەولێر، کە گوایە دوای داخستنی ئەو ئارایشتگایە لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێر لەھەمان ڕۆژدا کراوەتەوە" .

 
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە " لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ بەرچاو و ڕوونی ھەموولایەک ھەرشوێنێک لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێرەوە دادەخرێت ، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوای وەرگرتنی ڕێکاری  پێویست و سزای پێبژاردن ، بە پێی بەیانی ژمارە 52 ی ساڵی 2020 ی وەزارەتی ناوخۆ کەلە 2020.10.24 دەرچووە ، مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێ کەوا دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی بەرکەوتنی ھاوڵاتیان ، ئەم ئارایشتگایەش داخرا وەک شوێنەکانی تر سزای پێبژاردنی بۆ کرا بە بڕی(1,000,000)یەک ملیۆن دینار ، ھەروەھا بەڵێننامەی لێ وەرگیرا پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکان بێت".


روونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی هەولێر پشت بەستووە بە بڵێ‌وکردنەوەی دوو دۆکۆمێنت و، دەشڵێت " بۆ زانیاری زیاتر ئەو ئارایشتگایە ھی کەسێکە کەناوی لەگرێبەستی ھاوپێچ و پسوولەی سزادان ھاتووە،ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆکەیەوە دەرکەوتووە،تەنھا بۆ کاری ڕێکلام لەو شوێنە بووە".

 
جیهان هاشم لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوەو ئارایشتەگە کراوەتەو نووسیوویەتی " با بزانین ئارایشتگاکە داخراوە یاخود نا؟".

 


PM:09:12:01/01/2021