په‌یامنێرانی بێسنوور: له‌ ٢٠٢٠ دا ٥٠ رۆژنامه‌نووس كوژراون

پەیامنێرانی بێسنور ئاماری پێشێلکارییەکانی رۆژنامەنوسانی لەساڵی ڕابردوو بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لەساڵی ڕابردوودا له‌ جیهان ٥٠ ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر كوژراون".

 

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویكردوەتەوە، لەساڵی ٢٠٢٠دا كوشتنی رۆژنامەنوسان تا رادەیەك جێگیرە و لەمساڵدا ٥٠ رۆژنامەنوس لە جیهاندا كوژراون، ساڵی پێشتر ٥٣ بووە.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە ٤٠٠ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و رووبەڕووی توندوتریژی بوونەتەوە.

 

هەر له ‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئەوە خراوەتەڕوو، کە له‌ ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٩٣٧ ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر و میدیاكار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كوژراون.



PM:12:43:02/01/2021