هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له گوندێكی شارباژێر گیانلهدهستدانی دوو كهس و برینداربوونی نۆ كهسی تری لێكهوتهوه".
ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێم كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند" لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ناوچەی شارباژێر نۆ كەس برینداربوون و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەكە لە شارەدێی گاپیڵۆنی سەر بە شارباژێر بووە.