ئاسیا سێڵ کارت گران ناکات

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، سەرباری دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، بەڵام نرخی کارتی مۆبایل گران ناکات.

 

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "هەندێ پەیج لە سۆشیال میدیا هەواڵی گرانبوونی نرخی کارتی ئاسیاسێڵیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە".

 

هەروەها دەشڵێت " ئاسیاسێڵ نرخی کارتەکانی وەک خۆی دەبێت بێ هیچ گۆرانکارییەک و هەر بە دیناریش دەبێت."  

 

هاوکات کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دڵنیای دەداتە بەکارهێنەران و بەشداربووانی خۆی، کە گۆرانکاری لە بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا کارناکەتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ و هیچ گۆرانکارییەک لە نرخدا روونادات. 

 

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند" کە هەندێ پەیج لە سۆشیال میدیا هەواڵی گرانبوونی نرخی کارتی ئاسیاسێڵیان بڵاو کردۆتەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و ئاسیاسێڵ نرخی کارتەکانی وەک خۆی دەبێت بێ هیچ گۆرانکارییەک و هەر بە دیناریش دەبێت". 

راشیگەیاند" بەشداربووان لە هەموو شۆپ و بنکەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بە هەمان نرخەکانی  جێگیرکراوی پێشوو دەتوانن کارت بەدەست بهێنن و گۆڕانی بەهای دۆلار و دینار کار ناکتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ". 

 

بانکی ناوەندی عێراق رۆژی ٢٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ گۆڕانکاری لە نرخی دیناری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی کرد کە بۆ هەر دۆلارێک بەرامبەر ١١٤٥ دیناری عێراقی دیارکرا. 



PM:12:29:03/01/2021