بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای ماوەت گردبوونەوە

بەهۆی کەمی کاتژمێرەکانی کارەباوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزایی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامداو خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی سلێمانی-ماوتیان داخست.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، بەشێک لە دانیشتوانی قەزایی ماوەت سەر پارێزگای سلێمانی، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی، سلێمانی ـ ماوتیان داخستووە و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن.

 

لە ئێستادا لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی وەك پێویست نیەو هاوڵاتیان بەدەست دەیان كێشەو نەبونی كارەباوە دەناڵێنن.




AM:11:48:04/01/2021