پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکى نائاسایى ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان  بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٦ی ١ی ٢٠٢١.

د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی یەکەم لە ماددەی ٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە یەکی نائاسایی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی ١ی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

به‌رنامه‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت: 

 

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (52)و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/1/6 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

 

یه‌كه‌م: دەنگدان لەسەر متمانەدان بە بەڕێز (كمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی (4)ی ماددەی (پەنجا و شەش) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

 

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.



PM:12:44:04/01/2021