کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا کرا

بڕیارە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، کانوونی دووەم دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەریم.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لە ١٥ ی کانوونی دووەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

دەربارەی رێژەی بڕینی لە مووچەی ئەو مانگە، بەپێی ئەو زانیاریانە، تا ئێستا رێژەی بڕینی مووچە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە.

 

بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەش حکومەت پشت بە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیە دەبەستێت کە لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەستی کەوتووە.

 

لەساڵی ٢٠٢٠دا وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی پێنج مانگی دابەشنەکردووە، مووچەی چەند مانگێکیشی بەلێبڕینی لە ٢١% و لە ١٨% دابەشکردووە.

 



PM:09:01:05/01/2021