هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە کرماشان دەستگیرکرا

هونەرمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان دەستگیرکرا و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی کانوومی دووەم هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان هونەرمەندێکی کورد بە ناوی (ئیحسان ئیوەتوەندییان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە پاش دەستگیرکردنی ئەو هونەرمەندە کوردە، کاناڵی تلگرام و ئینستاگرامی ناوبراو بە ناوی (کورد میوزیک) بە ئەمری دەزگای دادوەری داخراون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هونەرمەندە و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون.

ئیحسان ئیوەتوەندی لە هونەرمەندانی لاوی کرماشانە و تا ئێستا چەندین ئاوازی بە زاراوەی لەکی بڵاو کردووەتەوە.

PM:12:41:06/01/2021