میدیایەکی گەورەی ئەمەریکی: فایلێکی دەنگی فڕۆکەیەک بڵاوبۆتەوە کە هێرشبکرێتە سەر کۆنگرس

کەنالی ( سی بی ئێس ) ی ئەمەریکی فایلێکی دەنگی فڕۆکەیەکی مەدەنی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە تۆڵەی کووشتنی قاسمی سلێمانی هێرشبکرێتە سەر کۆنگرسی ئەمەریکا.

 

کەمێک لەمەوبەر کەناڵی ( سی بی ئێس ) بڵاویکردەوە کە لە فڕۆکەخانەکانی نیویۆرک فایلێکی دەنگی لەلایەن بورجەکانی چاودێری فڕۆکەخانەکانەوە وەرگیراوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە فڕۆکەیەکی مەدەنی هێرشبکرێتە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکی.

 

وەک ئەو میدیایە بڵاویکردۆتەوە هێرشەکە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجامبدرێت کە کۆنگرێس دەنگ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات.

 

پەنتاگۆن ( وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ) ئاگاداری ئەو فایلە دەنگییەیە.

 

رۆژی ٣ی کانوونی دووەم ساڵ یادی کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە تۆڵەی کوژرانی سلێمانی لە ناو ئەمەریکادا دەکەنەوە.



PM:01:29:06/01/2021