بوومەلەرزەیەك لەسنوری ئیدارەی راپەڕین روویدا

کاتژمێر ٦:٢٢ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٢.٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە دەوروبەری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین رویدا. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بوومەلەرزەیەک بەهێزی ٢.٥ پلە بە پێوەری رێختر و بە قوڵایی ٨ کم لەدەوروبەری ناوچەكانی (ڕانیە و قەڵادزێ‌ و حاجی ئاوای) سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی هەژاند. 
 
بەشێکی هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، ماوەی چەند چرکەیەکی کەم بەردەوام بووە. 

PM:07:35:06/01/2021