"توركمانەكانی تەلەعفەر حوكمی داعش قبول ناكەن"

سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاند توركمانەكانی تەلەعفەر زۆربەیان شیعەن‌و حوكمی داعش قبوڵ ناكەن‌و ئێستا خەریكی خۆ رێكخستن‌و خۆپڕچەككردنن دژی داعش.

تەلەعفەر كە یەكێكە لەقەزا گەورەكانی موسڵ‌و دانیشتوانەكەی توركمانی شیعە مەزهەبە، بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی كە سپی میدیای راگەیاند ئێستا كەوتوونەتە خۆرێكخستن‌و خۆ پڕچەك كردن دژی دەسەڵاتی داعش كە پاش روخانی موسڵ، ئەو ناوچانەش كەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی ئەو گروپەوە.

سەرچاوەكە بەدووری نەزانی كە شەڕی قورس‌و كوشتاری گەورە ببێت لەو قەزایە.



PM:02:38:11/06/2014