کۆنگرێس دانیشتەنەکانی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردەوە.. لە داگیرکردنی کۆنگرێس ٤ کوژراو ٥٢ دەستگیرکراو هەیە

دوای دەرکردنی خۆپیشاندەران لە بینایەی کۆنگرێسی ئەمەریکی، سەرلەنوێ کۆنگرێس دەستی بەکارەکانی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کردەوە.

 

لە ئێستادا زۆرێک لە میدیاکانی ئەمەریکا و جیهان پەخشی ئەو دانیشتنانەی کۆنگرێس دەگوازنەوە و کۆبوونەوەکە بە ئاسایی تێدەپەڕێت.

 

پۆلسی واشنتۆن بە میدیاکانی ئەو ولآتەی راگەیاند کە لە کۆی ئەو خۆپیشاندانەی بینایەی کۆنگرێسی داگیرکرد، چوار کەس کوژراون و، هێزەکانی پۆلیس تەنها ٥٢ کەسیان دەستگیرکردووە.

 

دوا نیوەڕۆی دوێنێ لەسەر داوای ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا خۆپیشاندەران بینایەی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانیان کۆنترۆڵکرد، هەردوو ئەنجومەنەکەی ناچارکرد کۆبوونەوەکانیان رابگرن کە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا و جێگرەکەی پەسەند دەکرد کە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەو ولآتە ئەنجامدرا.

 

دوای ئەوەی خۆپیشاندان تەواوی بینای کۆنگرێسی کۆنترۆڵ کرد، بایدن لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا داوای لە ترامپ کرد لە تەلەفزیۆنی نیشتمانییەوە کۆتایی بەو دۆخە بهێنێت و کارە دەستوریەکانی وەک سەرۆک ئەنجام بدات، دوای چەند خوولەکێکی کەم لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراودا ترامپ لە تویتەری خۆی داوای لەخۆپیشاندەران کرد کە کۆنگرس چۆڵ بکەن و دواتر هەندێک شوێنێ بیناکە چۆڵکرا. هێزەکانی پۆلیسیش لە کاتژمێر شەشی شەوی رابردوەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخکە لە واشنتۆنی پایتەخت قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا. 

 



AM:08:04:07/01/2021