یوسف محەمەد: داگیرکردنی کۆنگرێس داخستنی پەرلەمانی کوردستانم لەلایەن بارزانیەوە بیر دەخاتەوە

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، د. یوسف محەمەد دەڵێت " ئەم وێنانە، ئەو رۆژەیان بیرخستینەوە کە بارزانی بۆ درێژەدان بەمانەوەی لە دەسەڵات لە دەرەوەی یاسا، لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ پەرلەمانی داخست".

 

د. یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیوویەتی  " ئەم وێنانە، ئەو رۆژەیان بیرخستینەوە کە بارزانی بۆ درێژەدان بەمانەوەی لە دەسەڵات لە دەرەوەی یاسا، لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ پەرلەمانی داخست، هەروەها لە کۆتایی ٢٠١٧ بە ناوی خەڵکی ناڕازی لە وازهێنانی لە دەسەڵات، پەلاماری پەرلەمانی کوردستانیان دا". 



ناوبراو دەشڵێت " جیاوازییەکە تەنها ئەوەیە ئەوە لە ئەمریکا سەرکەوتو نابێت و، دیموکراسی بەردەوام دەبێت". 

 

 
‏لە کۆتاییدا بە ناڕاستەوخۆ بە بارزانی دەڵێت "دیکتاتۆر" و نووسیوویەتی " دیکتاتۆرەکان تا ئەو کاتە دیموکراسیتان قەبوڵە کە ئەوان لە دەسەڵات بهێڵێتەوە".




PM:10:06:07/01/2021