جیهان.. ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن به كۆڕۆنا ڕاگهیهندرا
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٨٨ ملیۆن و ٥٥٤ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٨ ملیۆن و ٥٥٤ هەزار و ٢٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٩٠٨ هەزارو ٢٩٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٢ ملیۆن و ١٩٨ هەزار و ١٧٢ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٢ ملیۆن و ١٣٢ هەزار و ٤٥ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ١٣ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٣١٧ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٧٤ هەزار و ١٢٤ کەس بەرزبووەتەوە.
AM:09:45:08/01/2021