بەهۆی کۆرۆناوە ٨٥ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا
تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٨٥ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش ههزار و ٢٥١ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٨٥ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا یەک ملیۆن ٢٧٤ هەزار و ٥١٤ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و ٥٨ هەزارو ٦٥٤ كەس چاكبونەتەوە، هاوکات چوار هەزارو ٧٢٩ كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها ٥٦ هەزار و ١٨ كەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
PM:05:16:08/01/2021