ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ٥٠ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەشت هەزارو ٢٠٣ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا یەک توشبووی کۆرۆنا چاکبوەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەشت هەزارو ٢٠٣ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٨٢ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، هەزارو ١٥٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
PM:01:06:09/01/2021