به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢ تووشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن ٢ تووشبو، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ ٢ له نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا توشبوویه‌كی نوێ داخڵكراوه، كۆی گشتی ئه‌و تووشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته ٤٢ تووشبو كه ٣١ (سی و یه‌ك) تووشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ٢ تووشبو له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردان، ٢٠ تووشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٩ تووشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، 5 (پێنج) توشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.