وەزیرى پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت" چاكسازی له وه‌زاره‌تەکەیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ ده‌نگێكی نەشاز ناتوانێت رێگه له چاكسازییه‌كانیان بگرێت".
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانە كرد، كە پلەیان بەرز كراوەتەوە و ڕایگەیاند" بۆ داهاتوو كاردەكەن پلە بەرزكردنەوە لەسەر بنەمای پیشەیی و زانستی بێت و گونجاو بێت لەگەڵ بنەماكانی سوپا پێشكەوتووەكانی جیهان و كۆمەڵێك بنەما دانراون و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێن بۆ پەسندكردنیان".
ئاماژەى بەوەشکرد" هیچ كه‌س و لایه‌نێک ناتوانێت رێگری بكات له چاكسازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی نه‌شازن و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له چاكسازییه‌كان بكه‌ن، رێگه‌یان پێ نادرێت و كاروانی چاكسازی به سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام ده‌بێت".
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشى خستەڕوو، له هه‌وڵداین زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه پڕبكه‌ینه‌وه، كه داعش لێیانه‌وه دزه‌ده‌كات و رێگری بكه‌ین له دوباره په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش.