ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. حەوت خوێندکاری کورد دەستگیرکران

لە نوسینگەی زانکۆی خاڕەزمیی کەرەج، حەوت خوێندکاری کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هاوکات پێنج هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد دەستگیرکراون.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر نوستنگەی  کوڕانی زانکۆی خارەزمیی کەرج و لانیکەم ٢ خوێندکاری کوردیان به ناوەکانی سوهەیب بادرووج خەڵکی مەریوان و فەرزاد سامانی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرد و گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئاشکراشیکردووە، هاوکات پێنژ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالاری ڕەهەوی،  ئەفشین مامئەحمەدی و سیروان نووری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباەوە دەستبەسەر کراون.

تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیاشیان نادیارە.

PM:11:30:10/01/2021