بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو سەرکردە سەربازیانە دەردەچێت موسڵیان تەسلیمکرد

 سەرچاوەیەکی سەربازی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند کە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ عەلی غەیدان بەرپرسی هێزە پیادەکانی عێراق و عەبود کەنبەر یەرپرسی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و مەهدی غەراوی سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا، بەتۆمەتی" ئەو پاشەکشەو سەرشۆڕیکردنەی " بەرامبەر هێزەکانی داعش نواندیان و لەشەر هەڵهاتن. 
ئەو سەرچاوەیە بە وان نیوزی راگەیاندووە" بڕیاری دەستگیرکردن بۆ غەیدان و کەنبەر و غەراوی لەلایەن دادگای سەربازیەوە دەرچووە".
سەرچاوەکە باسی لەوە کرد غەیدان و کەنبەر گەڕاونەتەوە بەغداو، غەراوی تا ئێستا لەهەوڵیرە بە پێێ زانیاری ماڵپەڕەکە وەفدێکی سەربازی دەنێرن بۆ دەستگیرکردنی.
شەوی ٩-٦ غەیدان و کەنبەر لە موسڵ بوون بۆ سەرپەرشتی شەڕی سوپای عێراق و داعش، بەڵام ئەو شەوە لە موسڵ هەڵهاتن.



PM:03:45:11/06/2014