بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە درا

بڕیار درا ١٦ ی کانوونی دووەم دەستبکرێتەوە بە خوێندن بۆ پۆلەکانی ١٢.

 

ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەکان کراوە تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، ڕۆژی 16ی ئەم مانگە  کە دەکاتە ڕۆژی شەممەی داهاتوو خویندنی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە.  

 

ئەوە لە کاتێکدایە بۆ بڕیاردان لەسەر تێکڕای پرۆسەی خوێندن بە هەموو قۆناغەکانیەوە، لیژنەی باڵای بەرەنگاربووبەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە دوا بڕیاری خۆیان لەو بارەیەوە دەدەن.



PM:02:41:12/01/2021