یەپەگە هێز رەوانەی باشوری كوردستان دەكات

لەسەر سنوری سوریا شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگەو چەكدارانی داعش دروستدەبێت و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ش بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگە، هێز رەوانەی ناوچەكە دەكات.


بەگوێرەی هەواڵێكی سایتی فورات نیوز، لە گوندی سەلەمیەی سەر سنوری باشوری كوردستان كە دەكەوێتە بەرامبەر شارۆچكەی جەزعای رۆژئاوای كوردستان، شەڕوپێكدادان لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو چەتەكانی داعش دەستیپێكرد.


بەگوێرەی هەواڵەكە، لە ئەنجامی ئەو شەڕو پێكدادانەدا، سەربازگەیەكی پێشمەرگە كەوتۆتە ژێر دەستی چەكدارانی داعش، هێزەكانی یەپەگەش بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە، هێزێكی زۆری رەوانەی ناوچەكە كردووە.



PM:05:55:11/06/2014