ئەنجامی پشكنینە گوماناوییەکەی دهۆک راگەیەندرا

تەندروستیی دهۆک رایدەگەیەنێت" ئەو کەسەی کە گومان دەکرا تووشبووی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا بێت ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچووە و نێگەتیڤە".

 

دكتۆر ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا تووشی نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت، پشكنینەكانی دەرچووە".

 

وتیشی" کە پشکنینەکە دەریخستووە ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای covid19  بووە نەک جۆرە نوێکەی کۆرۆنا". 



PM:03:20:14/01/2021