په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو هونەرمەند تۆمارده‌كات به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوكایه‌تیان به‌په‌رله‌مان كردوه.
سامان ئەحمەد بەکر بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەشی یاسایی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاسایی‌یان لەسەر (هەڵگورد قەهار و شیرین محمد) تۆمارکرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە" ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بەپەرلەمان کردبوو".
بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان هۆشداری دەدات و دەڵێت" لێرەوە بەهەموولایەکی رادەگەیەنین هەرسوکایەتی و بێ ڕێزیەک بەرامبەر پەرلەمان بکرێت، رێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر و بێڕێزکاران رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە".