کورێکی عەلی باپیر هێرشدەکاتە سەر کچە مۆدێلەکان

کورێکی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هێرشدەکاتە سەر كچە فاسیۆن و مۆدێلەکان.


شەریف عەلی باپیر لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەناونیشانی " کێ بەناو- مۆدێلەکان دەردەخاو بۆچی؟" ، نووسیوویەتی " 
ناوەناوە کەسێکی ڕوتەڵەو بێناو دەردەکەوێ، لەناکاو دەبینی دەبێتە مۆدێل و یٔەو کەناڵە ژەھراویانەش لە خزمەتیدادەبن. ئەو بەناو- مۆدێلانە کەسانێکی داڕوخاو و فاشیلن لە ژیاندا، لە ڕاستیدا نە جوانن، نە ھیچ بەھرەیەکیان ھەیە بۆ دەرکەوتن".


هەروەها نووسیوویەتی " دەرخستنی جەستەیان بەکاردێنن بۆ شاردنەوەی کەموکوڕیە مەعنەوییەکانیان. ھەر یەکێك لەوان لەپاڵ بەرپرسێکی ورگ زل ڕاست دەبێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبنە خاوەنی بزنس و سەیارەو هەوادارێکی زۆر! چونکە ناڕۆشنبیر و کەم-ئەقڵن، دەسەڵات ئاسانتر دەتوانێ بەکاریانبێنێ".

 
شەریف عەلی باپیر دەشڵێت " ئامانجی دەسەڵات لە گەورەکردن و دەرخستنی ئەو مۆدێلانە؛ تێکدان و ڕوخاندنی بەھاو بنەما ئەخلاقی و ئاینیی و کۆمەڵایەتیەکانە. دەسەڵات ناتوانێ خۆی ڕاستەوخۆ بڵێ بەرەڵا بن، تێکدەربن، فشۆڵ بن، بەڵام دێت کەسانێکی بەناو مۆدێل لە دڵی خەڵکیدا شیرن دەکات ھەریەکە بە بیانوی باسوخواسێکی عاتیفی، ئەوجا لەرێی ئەوانەوە چی خەراپە ھەیە دەخزێنێتە نێو کۆمەڵگای کوردی و ئەقل و دڵی تاکەکان".

 

 


PM:10:08:15/01/2021