چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی عێراق پێکهێنانی بزوتنەوەیەکی سیاسییان بەناوی ( ئیمتداد) ەوە راگەیاند و دهڵێن" ههوڵدهدهن زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنن".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئهمرۆ شهممه١٦ ی كانونی دووهم، عەلائ رکابی، چالاکوانی دیاری خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای زیقار کە سەرۆکی بزوتنەوە سیاسییە نوێکەیه رایگەیاند" لەژێرناوی بزوتنەوەی "امتداد" جوڵانەوەیەکی سیاسییان پێکهێناوە و بزوتنەوەکەیان وەک دەنگ و نوێنەری خۆپیشاندانەکان بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات".
هەرچەندە وادەی کاتی سازدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ پارت و لایهنهكان کراوەتەوەو، ژمارەی حزبە سیاسییەکان لەعێراق لەزیادبوندان .