لە ڕاگەیەندراوێکدا ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و به‌ئاماده‌بونی عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسیۆن، ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌دیوانی پارێزگا كۆبوه و كۆبونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه:-
یه‌كه‌م: ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وێڕای پابه‌ندبونی به به‌یانی ژماره (1)ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی، بڕیاریدا دو لێژنه به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پێكبهێنرێت، بۆ چونه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و چاودێریكردنی قوتابیان و خوێندكاران بۆ پابه‌ندبونیان له به‌كارهێنانی (ده‌مامك) و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
دوه‌م: پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكومیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و چاودێریكردنی فه‌رمانبه‌رانیان له‌كاتی ده‌وام بۆ پابه‌ندبونیان له به‌كارهێنانی (ده‌مامك) و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتی و موراجعانه‌ی كه بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانییان به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) ده‌چنه ناو فه‌رمانگه‌كان.
سێیه‌م: داوا له‌هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و ئازیزانیان به‌و په‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی، پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ده‌مامك)، هه‌ركه‌سێك ڕه‌چاوی به‌ستنی (ده‌مامك) و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌كات، ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كراوه‌ن، (مۆڵ، ماركێت، شوێنه بازرگانییه‌كان، بازار، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن له‌به‌ستنی (ده‌مامك، دوری مه‌ودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، دانانی هێمای نۆره‌ی هاوڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وی به‌تایبه‌تی لای كاشیهری مۆڵ و ماركێته‌كان و پێشوازی هوتێل و موتێلهكان)، هه‌رشوێنێك ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ده‌مامك) جێبهجێنهكات، لێژنه‌ی قائمقامییهتهكان، تیمه‌كانی ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێری بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕاسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خه‌ن.
پێنجه‌م: هۆشداری ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانی (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، كرێ) له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندی ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌كانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له‌م بڕیاره بكات، له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ ڕێكاریی یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به‌پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
شه‌شه‌م: ئه‌م شوێنانه له‌كاتژمێر 12ی شه‌و داده‌خرێن:-
"یانه‌ی شه‌وانه، نێرگهلهكێشان، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، موزیك لایف، ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ی یانه‌كان".
حه‌وته‌م: ئه‌م شوێنانه به‌داخراوی ده‌مێنه‌وه:-
"هۆڵه‌كانی بوك گواستنه‌وه، هه‌مو جۆره گردبونه‌وه و كۆنفرانس و كۆبونه‌وه"
هه‌شته‌م: پرسه‌دانان له (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمی سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه، بنكه‌ی پۆلیس و موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن، هه‌ركه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت، ڕێكاریی یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
نۆیه‌م: هاوینه هه‌وار و شوێنه گه‌شتییاریه‌كان، ده‌بێت ڕه‌چاوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن و خۆیان و گه‌شتییارانیان پایه‌ندبن به به‌ستنی (ده‌مامك)، هه‌رشوێنك پابه‌ند نه‌بێت، ڕێكاریی یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.