ئەندامێكی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی كوردستانەوە لە پرۆژە یاسای بودجەدا راوونکردنەوە دەدرێت و رەتدەکرێتەوەو چاوهڕێ دەکرێت ههفتهی داهاتوو ئەو مادەیەی بودجە یهكلابكرێتهوه.
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " هەموو بڕگە و مادەكانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 جێی گفتوگۆن، تا ئێستاش هیچ رەتكردنەوەیەك نییە بۆ بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان."
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتیشی، "هەڵویستی لیژنەی دارایی تەنها لەسەر پابەندبونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەبارەی رادەستكردنی نهوت و داهاتهكانی و چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەركەكانی كە لە بودجەكەدا دانراوە".
شیروان میرزا ئەوەشی خستەڕوو بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق لە گفتوگۆدایە پێدەچێت تا هەفتەیكی دیكە یەكلایبكرێتەوە، دواتر بە شێوەیەكی فەرمی لە پەرلەمان بڕیاری لهسهر دهدرێت.