لە قەزای کۆیە خوێندکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە قەزای کۆیە خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهۆکارێکی نادیار، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى کۆیە ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم تەرمی کچە خوێندکارێکی کچ بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن ١٨ ساڵ کە خوێندکاری قۆناغی ١٢ی ئامادەییە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە".

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت بە دەمانچە کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە".

 

وتیشی" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو دەستی پێکردوە، تا ئێستاش هۆکاری روداوەکە نازانرێت". 



PM:12:10:18/01/2021