باوکی شێروان شێروانی بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد

ئەمشەو دووشەممە باوکی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا، باوکی شێروان ئەمین، ناسراو بە شێروان شێروانی لە شاری هەولێر، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 

 

شێروان شێروانی رۆژنامەنووس ماوەی سێ مانگ و ١١ ڕۆژە دەستگیر کراوە، هەروەها ماوەیەک وەک پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە لە شاری ئاکرێ و بادینان کاری بۆ ئەو رۆژنامەیە کردووە. دواتر گۆڤارێکی بەناوی (باشوور)ەوە دەرکردووە و هەر خۆی سەرنووسەرریشی بووە، هاوکات چەندجارێک لەسەر کاری رۆژنامەوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بادینناوە دەستگیرکراوە.



PM:10:20:18/01/2021