ترامپ: من یەکەم سەرۆکم لە سەردەمی مندا جەنگ رووینەدا

لە پەیامی کۆتای سەرۆکایەتی ترامپ کە سبەی لە مەراسیمێکی تایبەتدا جۆ بایدن دادەنرێت، هیوای خواست بایدن سەرکەوتووبێت و ، راشیگەیاند " لەسەردەمی حکومی ئەودا وڵاتەکەی تووشی جەنگ نەبووە".

 
  
ئەمڕۆ لە ڤیدیۆیەکی تۆمار کراودا، کە ترامپ پێچەوانەی وتارەکانی تری کە دژی بایدن بوو، لەم وتارەیدا جەختی لەسەر ساختەکاری هەڵبژاردنەکان نەکردەوەو، وتی" هیوادارم ئیدارەی نوێ سەرکەوتووبێت".

 
ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دوا رۆژی سەرۆکایەتییەکەیداو لە پەیامی کۆتاییدا، وتی " من تاکە سەرۆکم لە میانەی دەیان ساڵانی سەرۆکایەتیەکانی پێشوودا جەنگ رووینەداوە"، هەروەها وتیشی " من لەهەموو کاتێک زیاتر جیهانم یەکخست بۆ رووبەڕووبوونەوەی وڵاتی چین".

 
 
ترامپ وتیشی" لە کاتێکدا من خۆم ئامادە دەکەم بۆ رادەستکردن دەسەڵات بە ئیدارەی نوێ رۆژی نیوەڕۆی چوار شەممە، دەبێت بزانن بزووتنەوەکەمان کە رامانگەیاندبوو، ئێستا دەستیپێکرد".

 
 
 داواشیکرد نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بایدن سەربکەوێت و، وتی " نوێژ دەکەین لە پێناو سەرکەوتنی ئیدارەی نوێ کە ئەمەریکا بپارێزێت و پێشیبخات".




بڕیارە نیوەڕۆی چوار شەممە کۆتایی بە حکومی ترامپ بێت و لە مەراسیمێکی فەرمیدا بایدن بەسەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دابنرێت.
بایدن دوا وتاری خۆی ئەمڕۆ لە دیلاوەر بە دڵێکی پڕ لە گریانەوە خوێندەوەو، دوای وتارەکەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ هاوسەرەکەی گەیشتە واشنتۆن.

 


هەموو ئەمانە لە دۆخێکی ئەمنی نامۆ بە ئەمەریکا دەگوزەرێت کە زیاتر لە ٢١ هەزار لە گاردی نیشتمانی لە پایتەخت و لە نێویشیدا بە دەوری کۆنگرێس بڵاوەپێکراون کە شەوێنی مەراسیمی فەرمی دانانی بایدنە لە سبەی نیوەڕۆدا بەسەرۆکی وڵات. 

 


AM:01:17:20/01/2021