دوو تەقینەوەی بەهێز لە گۆڕەپانى تەیەران لە بەغدا ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی باب شه‌رقی له شاری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی بەهێز له بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنه ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه، روویاندا.
هاوکات کەمێک پێش ئێستا لەبارەی ئاماری قوربانییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند" تا ئێستا لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانى تەیراندا لە بەغدادا ١٣ کەس کوژراون و ١٩ کەسیش برینداربوون".
هەروەها دوای تەقینەوەکە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هابەشەکانی بەغدا وتی" دەروازەکانی ناوچەی سەوز بەڕوی هاتوچۆدا داخران".