هەرێمی کوردستان.. باندێکی بازرگانیکار بە تلیاکەوە دەستگیرکران

بەرێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری لە قەزای سۆران راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە.

 

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" رێکەوتی 12ی کانونی دووەمی 2021 لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بە سەر بڕی (1,20) یەك کیلۆ و بیست گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە مادە هۆشبەرەکەیان بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو پارچە (لباد ـ ئیزوگام) شاردبووەوە".

ئەوەش هاتووە، هەروەها رێکەوتی 20ی کانونی دووەمی 2021 لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا کەسێکی (ئێران)ی دەستگیر بکرێت کە بڕی (110) سەد و دە دانە حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ) لەناو پێڵاوەکانی شاردبووەوە و لەکاتی هاتنی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا. 



PM:01:30:23/01/2021