کوردستانی گەورە بەشێوەیەکی گشتی لەژێر شەپۆلێکی گەورەی سەرما و شەختەدایە، پلەی گەرمای شارەکانی بە تایبەتی لە شەواندا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و دەچێتە ژێر سفرەوە، ئەمشەو شارێکی کوردستان ١١ پلە لە ژێر سفرەوەیە.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەی جیهانی تایبەت بە کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان -١١ پلەیە، هەروەها کرماشان -٧ پلەیە. هەرچی ئامەد گەورە شاری باکوری کوردستانە پلەی گەرمای -٦ پلەیە.
پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەم شێوەیەیە: سلێمانی -٢ پلەیە، دهۆک -٢ پلەیە، هەولێر سفر پلەیە، کەرکوک ١ پلەیە.
ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو کە سبەی یەک شەممە هەرچەندە رۆژێکی هەتاوییە، بەلآم بەیانییەکەی رۆژێکی سارد دەبێت.