بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی عێراقی بە ٥ ساڵ زیندانی حوکمدرا

دەستەی دەستپاکی عێراق، حوکمی لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی عیراقی TBI ، ( حەمدیە جاف) دەکرد بە تۆمەتی گەیاندنی زەرەری نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلار بە موڵکی گشتی.

 

لیژنەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند" تاوانبار زەرەری گەورەی بە ماڵی گشتی گەیاندووە لەبەر ئەوەی کارئاسانی بۆ زەرەرگەیاندن بە ٤٠ ملیۆن دۆلار کردووە". 

 
لەو راگەیاندنەی دەستەی دەستپاکی بڵاویکرۆدتەوە، تیایدا هاتووە " دادگای کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی دوای لێکۆڵینەوەی وردو هەمەلایەنەو وەرگرتنی قسەی لایەنەکانی کێشەکە بەپێی مادەی ٣٤١ ی سزای یاسای سزای عێراقی حکومی پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ حەمدیە جاف دەرکرد".  

 
بەپێی بڕیارەکە تاوانبار قەدەغەی هاتوچۆی لێکراوەو دەست بەسەر موڵکە جێگیرو گوازراوەکانیشیدا دەگیرێت.

 


PM:01:15:25/01/2021