" ١٦ هەزار ئۆتۆمبیلی نا یاسایی هێنراوەتە هەرێم، هاتوچۆی سلێمانی تەنها جۆرێک سزا دەدات"

 
دوو پەرلەمانتاری گۆڕان لە نامەیەکیاندا بۆ بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێن "١٦ هەزار ئۆتۆمبیلی مۆدێل نزمی نا یاسایی هێنراوەتە هەرێ، هاتوچۆی سلێمانی تەنها جۆرێک سزا دەدات".

 
لەو نامەیەدا بۆ پۆلیسی هاوتووچۆی سلێمانی نێردراوە، دوو پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد دەڵێن" زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبێل خوار مۆدیلی ڕێگا پێدراو، بە شێوەی قاچاخ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، لە ڕۆڵس ڕایس، لکزس، تیۆتا، مارسیدس، بی یٔێم و شۆفرلێت و چەندین جۆر یٔۆتۆمبێلی گرانبەھا،
شوێنی مۆڵکردن و ڕاگرتنی یٔەو یٔۆتۆمبێلانە ڕونن لە باخ و پێشانگا و گەراجدان، بەشێکیشیان لە شەقامەکاندان بە چەندین ژمارەی جیاوازەوە، بەڵام بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ تەنھا جۆرێک یٔۆتۆمبێل دەخاتە لیستی سزاکانی کە "مەلیکەیە" یە ".

 
هەروەها دەشڵێن " لوتکەی دەسەڵات یٔێستا لە پشت قاچاخچێتی یٔۆتۆمبیلی گران بەھاوەیە، ھێزە یٔەمنیەکان  خۆیان پاسەوانی قاچاخچێتین لە خاڵە سنوریەکان تەنسیق بۆ یٔەم یٔۆتۆمبیلانە دەکەن، لە عەقاری نوسینگەیان داناوە، ھەر یٔۆتۆمبیلێکی گران بەھا بە ٧ ھەزار بۆ ١٢ دۆلار داخڵدەکرێن! ".


عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد لە درێژەی نووسینەکەیاندا دەڵێن " یٔێستا ھەوڵێک لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە ھەیە یٔۆتۆمبیلی "مەلیکە" دەستی بەسەردا بگیرێت و یٔەو یٔۆتۆمبیلە گرانبەھایانەش کە قاچاخن و خوار مۆدیلن  ژمارە بکرێن، یٔەمەش شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی.. بە دڵنیایی یٔێمە ڕێگر دەبین لە بڕیارێکی لەم شێوە. "

 
لە کۆتاییدا دەڵێن " ئەگەر بڕیارە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلی "مەلیکەکدا" بگیرێت، پێویستە دەستبەسەر ھەموو یٔەو یٔۆتۆمبیلانەدا بگیرێت بەرپرسە قاچاخچیەکان داخڵیان کردوەو دەیان ملیۆن دۆلاریان پێوەرگرتوە".

 


PM:10:41:25/01/2021