ئاسایش چوارکەس بە تۆمەتی داعش دەستگیردەکات

بەتۆمەتی پەیوەندیكردن بەدەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام (داعش) ئاسایشی  شارەزور ژمارەیەك هاوڵاتی دەستگركرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی شارەزور، چوار هاوڵاتی كە دانیشتوی شاری هەڵەبجەن پەیوەندیان بە داعشەوە كردووە دەستگیركردوە، كە پێشتر فرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لە لایەن ئاسایشی شارەزور دەستگیركران.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو ئەو هاولاتیانە لەبەرواری (14/5/2014) ویستویانە بچنە سوریا بەمەبەستی پەیوەندیكردن بەگروپە توندڕەوەكانی داعش، بەڵام پیلانەكەیان شكستی هێناوە و لەئەنجامدا لەسەر سنوری (عێراق- سوریا) دەستگیركراون، دوای تێكچونی بارودۆخی پارێزگای موسڵ لەبەندین خانە بەربون و گەڕاونەتەوە شارەزوور.

لەئێستاشدا هەرچوار هاوڵاتیەكە بە مادەی (240) لەیاسای سزادانی عێراقی بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون و لەئێستاشدا ڵكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:04:27:12/06/2014