مالیكی لەشاری سامەڕاوە دەڵێت پارێزگاكەتان رزگاربكەن

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەناو شاری سامەڕاوە رایگەیاند "داواتان لێدەكەم نەك لەماوەی رۆژدا بەڵكو لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا پارێزگاكەتان لە تیرۆریستانی داعش رزگاربكەن".
لەوتارێكدا كە تەلەفزیۆنی عێراقیە راستەوخۆ پەخشی كرد، نوری مالیكی ئاماژەی بەوەكرد كە داواكردنی گەورە مەرجەعەكانی شیعە كە هاوڵاتیان چەك هەڵبگرن، هەندێك لایەن‌و میدیای نەیار، وایان لێكدایەوە كە ئەوە راگەیاندنی شەڕی تایەفیە، بەڵام نە ئەوە شەڕی تایەفەگەریە نە ئەو بانگەشەیەی زانا سوننەكان كردیان بۆ ئەوەی هەموو خەڵكی عێراق چەك هەڵگرن دژی ئەم تاوانبارانە.
دوای پەیامەكە مالیكی لەكۆبوونەوەیەكیدا جەختی لەسەر ئەوەكردەوە ئەو ئەفسەرو سەربازانەی هەڵهاتن لە بەرەكانی جەنگ رووبەڕووی دادگایی كردن‌و توندترین سزا دەبنەوەو ووتی "سوپای عێراق لەو ترسنۆكانە رزگاری دەبێت".
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رایگەیاند "هێرشەكانمامن لە سامەڕاوە دەست پێدەكەیەن ب ۆ  پاككردنەوەی عێراق".
هەروەها وتی "ئامادەین سەرو جەستەمان بكرێتە نارنجۆك‌و تەقەمەنی‌و بنرێت بەم تاوانبارانەوە".



AM:11:56:14/06/2014