بەوێنە...كارداشیان لە مەكسیكیش خۆی دەرخست

پاپاراتزییەكان توانیویانە چەند وێنەیەكی كیم كارداشیان بگرن، كە بە پەكینییەوە لە مەكسیك لەگەڵ هاوسەرەكەیدایە.
ئەم وێنانە لەڤێلای یەكێك لە هاوڕێكانی كیم گیراوە، كە تێیدا ئەو ئەستێرەیە و كانییه وێستی هاوسەری لە نزیك مەلەوانگەی ڤێلاكە دانیشتون و، وەك دەردەكەوێت كاتێكی خۆشیان هەبێت.
ئەم سەردانەی ئەو دوو ئەستێرەیە بۆ مەكسیك، بۆ ئاهەنگ گێڕان بووە بە بۆنەی یادی 37 ساڵەی لەدایك بونی كانییه ویستەوە، ئەمەش تەنیا دوای دوو هەفتە دێت لە گەڕانەوەیان لە مانگی هەنگوینی لە ئێرلەندا.








PM:01:17:14/06/2014