دژی داعش لەسلێمانی خۆپیشاندان سازدەكرێت

‌سلێمانی
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 5:30 لەبەردەم باخی گشتی لەسلێمانی دژ بە هێرشی چەكدارانی داعش گردبوونەوەیەك سازبكرێت‌و پاشان بە ڕێپێوانێك درێژە بەچالاكیەكە بدرێت.
باس نیوز: بۆ شەرمەساركردنی هێرشەكانی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە داعش، دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆپێشاندان دەكەن.



AM:09:37:15/06/2014