ئەمشەو ئاگرێک لە بەشێکی نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی کەوتۆتەوە تا ئێستا ئاگرەکە بەردەوامە.
ئاگرەکە لەبەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش کەوتۆتەوەو تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوەو، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش تا ئێستا نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " سەرجەم نەخۆشەکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە سەلامەتن و تووشی هیچ زەرەرێک نەبوون.
ژمارەیەک لە نەخۆشەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.