پەرلەمانی کوردستان میوانداری وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " لەکۆبونەوەی دوێنێی لیژنەی سامانەسروشتییەكان  بڕیاردراوە لە کۆبونەوەی داهاتودا میوانداریی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانەسروشتییەكان بکات".
 
پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا " بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی پاڵاوتنی نەوت لەناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستییە ناوخۆییەكان، دوێنێ سێشەممە لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح بەشێوەی ئۆنڵاین كۆبوەوە و تاوتوێی راپۆرتی دیلۆیت كرا".

 
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بەڕاپۆرتێك تەواوی تێبینی و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان و ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكرێت بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵامەكانی لیژنەكە."


دەربارەی کاتی کۆبوونەوەکە لە راگەیاندنراوەکەدا خراوەتەڕوو کە لەكۆبونەوەی داهاتودا لەڕۆژی ٢ ی شوبات، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ میوانداریی وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا.


ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە کە رای وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان تایبەت بەو بابەتانەی پەیوەندی بەنەوتەوە هەهە لەهەرێمی کوردستاندا بزانرێت.

 


PM:12:36:27/01/2021