هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، بۆ ماوەی حەوت رۆژ سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتىی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانى رایگەیاند" به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود بۆ ماوەى حەوت رۆژ سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه، داواش له شۆفێران ده‌كه‌ن شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێر پرده‌كه و شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی دیکە به‌كاربهێنن".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوچۆی سلێمانى باسی لەوەشکردووە، ئەم بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت لەسەر شەقامەکان.