وێنەی ئەو دوو برا پێشمەرگە گەنجەی ئەمڕۆ لە عەینکاوە کوژران کێشەکە دوژمنایەتی بووە



ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٧ ی کانوونی دووەم لە عەینکاوە لەکاتی سەردانی دوو برا کە بەتەمەن گەنج و بە پیشە پێشمەرگەن دەچن بۆ نەخۆشخانەیەک، بەڵام لە ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەیان لێدەکرێت و هەردووکیان دەکوژرێن.

 
پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد ئەو دوو برایە ویستوویانە سەردانی نەخۆشخانەی ( ماریا ) بکەن لە عەینکاوە، پێش چوونە ژوورەوەیان لە دوو ئۆتۆمبیلەوە بەر دەستڕێژی گوولە دراون و کوژراون. 

 
بەپێی زانیارییەکان، هەر دوو برا کوژراوەکە پێشمەرگە بوون و دانیشتوی ناحیەی کۆرێن-ی سەر بە پارێزگای هەولێرن، پێشتر لەسەر کێشەیەک بۆ ماوەی هەشت مانگ زیندانی کرابوون و تەنیا چوار مانگە ئازادکراون.


 پێش ساڵێک بنەماڵەی دوو کوژراوەکە کەسێکیان لەوانەی بەرامبەر کوشتووە، لەسەر ئەو رووداوە سێ برا لەگەڵ ئامۆزایەکیان دەستگیرکراون، چوار مانگ لەمەوبەر ئەو دوو برایە بە بڕیاری دادوەر ئازادکراون.( زانیاری ئەمنی ).


تا ئێستا بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدان تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون.

 


PM:10:20:27/01/2021